کەلار؛ 85 تۆن میوه‌ و سه‌وزه‌ لەناوبرا


ژیان:
قائیمقامیەتی کەلار ئاماری ١٠ مانگی رابردوی لیژنەی عەلوەی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا ٨٥ تۆن سەوزە و میوەی خراپ دەستیبەسەردا گیراوە.

قایمقامیەتی کەلار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، له‌ ماوه‌ى مانگى 10ى 2019 له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى عه‌لوه‌ى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه‌ له‌ نێو عه‌لوه‌كه‌ 85 تۆن میوه‌ و سه‌وزه‌ى خراپ و نه‌شیاو بۆ خواردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و هه‌ر له‌ لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ته‌له‌ف و له‌ناوبراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوكات به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه‌ 24 پسووڵه‌ى غه‌رامه‌ى ماددى بۆ دوكانداره‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى عه‌لوه‌كه‌ كارده‌كه‌ن.