بۆیەكەمجار هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیام بەزمانی كوردی بڵاودەكاتەوە


ژیان: 
بۆ یەكەمجار وتەبێژی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش بە زمانی كوردی پەیامێك بلاو دەكاتەوە و تیایدا باس لە رۆڵی ژنان دەكات لە شەڕی چەكدارانی داعشدا. 

مایلیس گانێس، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە تویتەر بە زمانی كوردی و شێوەزاری كرمانجی تویتێكی بڵاو كردەوە تیایدا باس لە رۆڵی ژن دەكات لە شەڕی دژی داعش لە سەرەتاوە تا ئێستا. 

 لەو تویتەدا وتەبێژی هاوپەیمانی نێ, دەوڵەتی دروشمێكیشی بۆ ژنان نوسیوە و دەڵێت "ژن، ئاشتی، ئەو لەهی"  جگە لەوەی كە باسی گرنگی رۆڵی ژنانی كردووە بۆ رەنگاو رەنگی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی .