ئەحمەد خەلیل بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

ئەحمەد خەلیل

ژیان:
هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو" ئەحمەد خەلیل"، ئاشكرایكرد بەم زوانە نوێترین گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 ئه‌حمه‌د خه‌لیل له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌، كه‌ به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ناوی گۆرانییه‌كه‌ و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی كردووه‌، گۆرانییه‌كه‌ی كاری میوزیك و تۆماركردنی كۆتایی پێ هاتووه‌.

ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری ھونەری کردووە.