سوودەکانی خواردنی نانی بەیانی


ژیان:
ژه‌می به‌یانی به‌ گرنگترین ژه‌مه‌ سه‌ره‌کیه‌کان داده‌نرێت و زۆرینه‌ی پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌ سه‌ر گرنگی خواردنی به‌ به‌رده‌وامی و له‌ هه‌مان کات دا، دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نەشتەرگەری گشتی باس لە سوودەگرنگەکانی نانی بەیانی دەکات.


 گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی:
ـ زیاد کردنی ته‌رکیز و به‌هێز کردنی یاده‌وه‌ری.
- پارێزگاری له‌ ئاستی نموونه‌یی کێش و ڕێگه‌گرتن له‌ قه‌ڵه‌وی و خێرا دابه‌زینی کێش له‌ کاتی ڕێجیم.
ـ ڕێک خستنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و خۆپاراستن لێی.
ـ به‌هێز کردنی به‌رگری له‌ش و زیاد کردنی توانای کارکردن.
ـ باش بوونی میزاج و که‌مکردنه‌وه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێ.
ـ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵه‌ خراپه‌کان.
ـ زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و مێرد مناڵان.

- کاتی خواردنی ژه‌می به‌یانی :
-ژه‌می به‌یانی پێویسته‌ پێش کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیانی بخورێت له‌ زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ و له‌ وه‌رزی هاوین دا پێش کاتژمێر 8:45 خوله‌کی به‌یانی بخورێت.