بەرشەلۆنە پێكانی لویس سوارێزی ڕاگەیاند


ژیان: 
لویس سوارێز، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی بەرشەلۆن، شەوی رابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر لیڤانتی لە خولەكی ٤٠دا بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت، ئەمڕۆ شیانەكیە پێكانی ئەو ئەستێرەیەی راگەیاند. 

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی یەك گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شكستی هێنا یانەكە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، سوارێز توشی پێكانبووە لە ماسولكەكانی قاچی ڕاستیدا و كاتی گەڕانەوەی پەیوەستە بە بەرەوپێشچوونی پێكانەكەیەوە.

بەڵام رۆژنامەی ماركای نزیك لە ریاڵ مەدرید ئاشكرای دەكات بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سوارێز لە دوو یاری داهاتووی بەرشەلۆنە بەرامبەر سلاڤیا براگ لە چامپیۆنس لیگ و سێڵتا ڤیگۆ لە خولی ئیسپانیا بێبەشدەبێت و هەر بەهۆی پێكانەكەیەوە ناتوانێت لەم مانگەدا پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە بكات.