بۆ پۆلیس و ئاسایش 1200 یەكەی نیشتەجێبون دروست دەكرێت


ژیان: 
لە دوو پڕۆژەدا 2 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی فۆرن دەكرێت بەسەر هێزە ئەمنیەكاندا.

رزگار وەهاب، بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی لە ئیدارەكیە گەرمیان و سەرپەرشتیاری دابەشكردنی فۆڕمی فەرمانبەران بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: كۆمپانیای HDA كرەزامەندی وەرگرتووە بۆ دروستكردنی  600 یەكەی نیشتەجێ بوون لە شاری كەلار و تایبەتە بە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس.

ناوبراو لە قسەكانیدا بە ژیان ی وت هاوكات كۆمپانیایەكیتریش مۆڵەتی وەرگرتنی 600 یەكەی تری وەرگرتووە كە ئەو لەسەرەتای كاركردنیدا. 

ئەو لەبارەی نرخی یەكەكانەوە رونیكردەوە تا ئێستا نرخیان نەزانراوە بەڵام لە دوومانگی داهاتوودا نرخەكانیان ئاشكرا دەكرێت ئیچمە وەك ئیدارەی گەرمیان داواشمان كردووە لەدانانی نەخشە و نرخ بەشداریمان پێ بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی گونجاو رێكی بخەین.