ئاسایشی سلێمانی ئەم کەسەی دەستگیرکرد

بزانە چی کردووە؟
ئاسایشی سلێمانی

ژیان:

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ خۆى وه‌ك به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ناساندوه‌ و ١١ ژنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاسایشى سلێمانى ئاشکرای کردووە: هێزه‌كانیان له‌ رۆژی ٢٠-١٠-٢٠١٩ كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵیان ده‌ستگیركردوه‌ کە په‌یوه‌ندی به‌ ٣٥ بۆ ٤٠ ژنی كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ هه‌بوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ماسنجەرەوە هەستاوە بە هەڵخەڵەتاندنی ئەو ژنانە و خۆی وەک بەرپرسی هەواڵگریی ناساندووە.

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڵێنی به‌و ژنانە داوه‌ ئه‌گه‌ر كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان بڕی ٢٠ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و خانو و ئۆتۆمبیلیان پێده‌دات.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ئەو کەسە ده‌ستگیركراوه‌، دوای ده‌ستگیركردنیشی دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.