لەماوەی مانگێکدا ٧ ژن لەم گەڕەکە خۆیان کوشتووە

خۆکوژی ژنان ڕوو لە هەڵکشانە

ژیان:

لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٧ ژن لە گەڕەکێکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری جیاواز دەستیان داوەتە کردەوەی خۆکوژیی و کۆتاییان بەژیانیان هێناوە.

هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە ژنێکی گەنجی دانیشتووی گەڕەکی نایسەر بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو ژنەی کە دەستی داوەتە کردەوەی خۆکوژی ناوی "گەوهەر سەفەریان" بووە تەمەن ٤٠ ساڵە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەلانیکەمەوە ٧ ژن لە گەڕەکی نایسەری سنە خۆیان کوشتووە کە ئەوەش بە ژمارەیەکی مەترسیدا هەڵدەسەنگێندرێت.