دوو نووسەر بەم هۆکارە درانە دادگا

دوو نووسەر درانە دادگا بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن

ژیان:

دوو نووسەری کورد بەهۆی ڕەخنە گرتن لە نووسینەکانی نووسەرێکی تر درانە دادگا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: هەردوو نووسەر زانیار محەمەد و  ئارام سدیق لەماوەی ڕابردوودا یەکی وتارێکیان لەسەر نووسراوەکانی توانا ئەمین نووسیوە و بە ئەدەبیاتی کرچوکاڵ ناویان بردووە، لەلایەن توانا ئەمینەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: توانا ئەمین بە مادەی خراپ بەكار هێنانی مۆبایل شكاتیان لێدەكات و رووبەرووی بنكەی پۆلیسیان دەكاتەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوو نووسەرەكە چونەتە بنكەی پۆلیسی (ئیبراهیم ئاحمەد) و پاش ئەوەی (ئیفادە)یان لێوەرگیراوە بە كەفالەتی(300)هەزار ئازاد کراون.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا  ئەمە یەكەمجارە نووسەری رەخنەگری دەقی ئەدەبی، لەسەر رەخنە لە دەق، داوای یاساییان لەسەر تۆماربكرێت بدرێنە دادگا.