مۆرینیۆ: ئیمباپێ من دەخاتەوە بیری رۆناڵدۆی بەرازیلی

ئیمباپێ

ژیان: سپۆرت

ڕاهێنەرێکی پورتوگالی ستایشی ئەستێرەیەکی تۆپی پێی فەرەنسا دەکات و دەڵێت: من دەخاتەوە بیری رۆناڵدۆی بەرازیلی.

خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێرەی پورتوگالی لە لێدوانێکدا بە تەلەفزیۆنی فەرەنسای ڕاگەیاند: ئیمپابێ تەنیا یاریانێکە کە دەتوانی بەراوردی بکەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆی بەرازیلی.

وتیشی: پێموایە هەردووکیان یاریزانی بەئەزموونن و تواناییەکی ئەفسانەییان هەیە.

ئەو ڕا‌هێنەرە پورتوگالیە ئاماژەی بەوەشکرد: یاریکردن لەبەرامبەر ئیمباپێ ترسناکە و من لە مەراسیمی تۆپی ئاڵتونی چەند دەقیقەیەک لەگەڵ ناوبراو قسەم کرد و بەراستی کەوتمە ژێر کاریگەریی قسەکانی.