گەرمیان؛ تەرمی هاوڵاتیەک بەهەڵواسراوی دۆزرایەوە


ژیان:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتیەک کە بۆ ماوەی شەش رۆژ دەبێت لە ماڵ چووەتە دەرەوە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە.

مقدەمی مافپەروەر، علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی  گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوە لەبونی تەرمی هاوڵاتیەک بەهەڵواسراوی لەنێو کارگەیەکی چەوو لم لەسەر ڕوباری سیروان دەست بەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس چونەشوێنی ڕوداوەکە پاش کۆکردنەوەی کۆمەڵێک بەڵگە لەشوێنی ڕوداوەکە تەرمەکەیان هێنایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار بەمەبەستی توێکاری.

پۆلیس دەشڵێت: ئەوهاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (شاهۆ نەسروللە حەمەساڵح) و لەدایکبووی 1981 دانیشتووی قەزای کەلارە و بۆماوەی شەش ڕۆژە لەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە" لەئێستادا پۆلیس چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریە و لێکۆڵینەوەی ورد دەکات لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە کە ئایە حاڵەتەکە کوشتە یان خۆکوژیە".