کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکان دەستی پێکرد

دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

ژیان:

پاش ئەوەی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆتایی هات، لە ئێستادا کۆبوونەوەی دووەم لە بینای سەرۆکایەتی هەرێم دەستپێدەکات.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەکان گفتوگۆ دەکات لەبارەی دوایین ڕەوشی عێراق و هەڵوێستی کوردەکان لەوبارەیەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری دەکات.

وا چاوەڕوان دەکرێت دوابەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە ئەنجام بدرێت و وردەکاری کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.