تەمەن گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە

تەمەن

ژیان:
گۆرانیبێژی كورد "ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د"، ئاشكرایكرد به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 ته‌مه‌ن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌ پۆستێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆی، كه‌ به‌ ناوی (100 جار)ه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

تەمەن کوڕی هونه‌رمه‌ند سەید ئەحمەد ڕواندزی، میوزیکژەنی کوردە، تا ئێستا چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردووەتەوە، چەند ئاھەنگێکیشی لە دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستاندا ئەنجام داوە، ئێستاش لە کەنەدا دەژی.