نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

دۆلار

ژیان:

خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بوونه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات، ئه‌مڕۆش 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە بەیانییەوە نرخی دۆلار ناجێگیرە و بەزبوونەوەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا سەد دۆلار بەرامبەرە بە 122 هەزار و 750 دینارە.

سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاتییه‌ و تاكه‌ هۆكاریش به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدایه‌، چونکە حكومه‌تی عێراقی ناتوانێت ده‌رگای بانكه‌كان بكاته‌وه‌ و دۆلار ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان بكات.