سەرۆكی هەرێم لە سوپای توركیاش نیگەران نیە بەڵكو لە هاوكارەكانی نیگەرانە


ژیان: 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پانێلێكدا هێرش دەكاتە سەر پەكەكە و توركیا دەپارێزێت و دەڵێت ئەوەندەی كێشەی لەگەڵ هێزە هاوكارەكانی توركیا هەیە ئەوەندە كێشەی لەگەڵ توركیا نیە. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كاتی بەشداری كردنی لە پانێلی ئینیستیوتیوتی میری لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: كێشەی رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پەكەكە دەیویست لە رێگەی رۆژئاواوە شەرعیەت بەخۆی بدات و ئەمەش بووە سەرچاوەی كیشەكان. 

ناوبراو رونیكردەوە كە پێشتر لەگەڵ توركیا گفتوگۆی كردووە لەبارەی رەوشی رۆژئاوای كوردستانەوە لەو بارەیەوە ئاشكرای كرد كە توركیا پێیان وتووە"كێشەی ئێمە لەگەڵ پەكەكەیە، ئەوان كێشەیان لەگەڵ كورد نیە" باسی ئەوەشی كرد كە ئەو بابەتەیان بۆ سەركردەكانی رۆژئاوای كوردستان رونكردووەتەوە. 

سەرۆكی هەرێم باسی لەوەش كرد كە لەو كاتانەی كە نێوان پەیەدە و پارتی ئاڵۆز بووە توركیا هەوڵیداوە نێوەندگیری بكات و تەنها مەرجیشی ئەوە بووە كە پەكەكە لەو هەریم وەدەرنرێت. 

 بارزانی ئەوەشی ئاشرا كرد كە "پەیوەندیی تەلەفۆنی و دیدارم لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم هەبووە و دوای پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵووم دواكارییەكەیانم گەیاندە سێرگی لاڤرۆڤ".

ئەو بە ئاشكرا لە پانێلەكەدا ئەوەشی وت كە ئەوان كێشەیان لەگەڵ توركیا نیە "نیگەرانییەكانی ئێمە لەو هێزانەیە كە لەگەڵ سوپای توركیا دێن، چونكە كاری زۆر خراپیان لە عەفرین ئەنجامدا."

قسەکانی نێچیرڤان بارزانی: