نەجیب مەحفوز تاكە عەرەب كە خاوەنی نۆبڵی بوار ئەدەبە


ژیان: 
نوسەر و ڕۆمان نووسیێكی ناسراوی عەرەبە و چەندین ڕۆمانی بەناوبانگی لە سە ئاستی جیهان هەیە ویەكەم عەرەبە كە براوەی خەڵاتی نۆبڵە  بۆ ئەدەب.

 لە دایكبووی ۱۱ ی دیسەمبەری ساڵی ۱۹۱۱ یە لە خێزانێكی ئاست مامناوەند لە قاهیرە. 
 باوكی ناوی عەبدول عەزیز ئیبراهیم فەرمانبەری حكومەت بووە.
دایكی ناوی فاتیمە بووە .خاوەنی ٤ براو و ۲ خوشك بووە ئەو لە هەموویان بچووكتر بووە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو كردووە، لەو كاتەوە لە ژێر كاریگەری زۆری نوسەر (حافز نەجیب ) دا بووە .
كاتێك تەمەنی ۷ ساڵ بوو شۆڕشی ساڵی ۱۹۱۹ بەرپا بوو كە كاریگەری گەورەی لەسەری دانا. 
لە ساڵی ۱۹۳٠ لە زانكۆی میسر وەرگیرا. 
لە ساڵی ۱۹۳٤ دا بڕوانامەی لە فەلسەفە وەرگرت، دواتر درێژەی بە خوێندنی ماستەر لە فەلسەفەدا دا بەڵام دوای ساڵێك وازی هێنا بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بە نوسین .
دوای تەواو كردنی خوێندنی زانكۆ بە فەرمانبەر لە یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتیە حكومیەكان دامەزرا و  لە  ساڵی ۱۹۷۱ خانەنشین كرا.
دواتر بووە فەرمانبەری ئیداری لە زاكۆی قاهیرە و بووە نوسەر لە ڕۆژنامەی ریسالەدا، لەم ماوەیەدا چەند كورتە چیرۆكێكی بڵاوكردەوە لە هەردوو ڕۆژنامەی ئەهرام و هیلالدا .
لە ساڵی ۱۹۳۸ بە سكرتێری وەزیری ئەوقاف دامەزرا.
لە ساڵی ۱۹۳۹ رۆمانی ( حكمە خۆفۆ ) ی بڵاوكردەوە كە بە ناوی (عبس اڵاقدار ) ناسراوە، وە دواتر لە ساڵی ۱۹٤۲ ڕۆمانی (ڕادوبیس) ی بڵاوكردەوە و لە ساڵی ۱۹٤٥ ڕۆمانی (خان خەلیلی ) بڵاوكردەوە.
لە ساڵانی پەنجاكاندا پۆستی بەڕێوەبەری چاودێری لە مەكتەبی هونەر وەرگرتووە ، جگە لەوە بەڕێوەبەری دامەزراوەی پاڵپشتی سینەما بووە و كۆتا پۆستی لە خزمەتی مەدەنیدا ڕاوێژكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری بووە.
لە ساڵی ۱۹۸۸ بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ كە یەكەم عەرەب بوو ئەو خەڵاتە بە دەست بهێنێ 
براوەی چەندەها خەڵاتی هونەری ناوخۆیی و نێودەڵەتیە .
لە ساڵی ۱۹۹٤ دا هەوڵی تیرۆركردنی درا كە بە چەقۆ لە ملیاندا  ئەم هەوڵە شكستی هێنا و ڕزگاری بوو بەڵام زیانێكی گەورە بەر لای ڕاستی كەوت كە كاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر كارەكانی كە ڕۆژانە لە چەند خولەكێك زیاتر توانای نوسینی نەبوو.
لە تەمەنی۹٤  ساڵی و لە بەرواری ۳٠ /۸/ ی ساڵی ۲٠٠٦ كۆچی دوای كرد.