نەیمار گەڕایەوەو بۆ یاریگاكان


ژیان: 
نەیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمان لە پێكانەكەی چاكبووەتەوە و لە ژێر سەرپەرشتی ئەندامانی تیمی پزیشكی دەستی بە مەشقەكان كردەوە.

رۆژنامەی لێكیپی فەرەنسی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، قۆناخی چارەسەربوونی نەیمار بە شێوەیەكی زۆرباش بەرەو پێشەوەچووە، ئەوەشی وتووە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێك لە بەرنامە مەشقییەكەی لە یاریگەی مەشقی یانەی پاریس سانجێرمان لە ژێر سەرپەرشتی دوو ئەندامی تیمی پزیشكیی یانەكەی ئەنجامداوە.

ئەمەش یەكەمجارە لە دوای بەسەربردنی ماوەی چارەسەریییەكەی لە هۆڵی وەرزشی، لە نێو یاریگەدا مەشق بكات، رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە نەیمار بە بارێكی زۆر باش دەركەوتووە و ئێستا بەرەو چاكبوونەوەی تەواو دەچێت، لەو پێكانەی كە دووچاری رانی چەپی هاتبوو.