چ گەمژەیییە کە باسی یەکێتیی نەتەوەیی کورد دەکرێت


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری کەمال چۆمانی

نێچیرڤان بارزانی لوتکەی بێشەرمییە کە شەرعییەت دەداتە قەتڵوعامی کوردان لە رۆژئاڤا بە تۆمەتبارکردنی پەکەکە وەک هۆکاری سەرەکیی کێشەکان. ئەو قسەیەی زۆر نادادپەروەرانەیە کە دەڵێت "تورکیا کێشەی لەگەڵ کورد نییە بەڵکو لەگەڵ پەکەکەی هەیە".

ئەمە روسپیکردنەوەی سەدام حوسێنی خوێنڕێژیشە کە لە کاتی جینۆسایدی کورد و وێرانکردنی کوردستاندا دەیگوت کێشەی لەگەڵ "تێکدەران" هەیە نەک کوردان.

بۆچی گلەیی لە دۆناڵد تڕامپ بکەین بە خیانەتکردن لە کوردان لە کاتێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ هەمو هێزەکانی هەرێمی کوردستان لە دەوری کۆبوبونەوە شەرعییەت دەداتە قەتڵوعامی کوردان و داگیرکاریی تورکیا؟

چ گەمژەیییە کە باسی یەکێتیی نەتەوەیی کورد دەکرێت، نەک هەر هێزەکانی باشور، بەڵکو پەکەکە و پەیەدە و یەپەگەش بە خەیاڵی یەکێتیی نەتەوەیییەوە جورئەت ناکەن بەجدیی رەخنە لە پارتیی بگرن و پارتییان کردۆتە نوێنەری هەرە-لەپێشی باشوری کوردستان.

ئێستا کەجەکە دەبێت لە خۆی بپرسێت ئەو پیرۆزباییەی لە کاتی دەستبەکاربونی نێچیرڤان بارزانیی ئاراستەی کرد لە کوێی واقیعەکە دایە، چۆن دەتوانێت ئەو لێدوانەی نێچیرڤان بارزانیی رەتبکاتەوە؟




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە