رەسمییە؛ لەترسی تاڵانی مریشکەکانی جێنەهێشت!؟


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری گەیلان عەباس

رەسمیە خاتون کچە چکۆلانەیەکی تەمەن پێنج ساڵانە، رەسمییە خەڵکی سەرێ کانییەو لەگەڵ هەزاران پەنابەری دیکە، رۆژئاوای کوردستانی بەجێهێشتووەو رویکردوەتە کەمپی(بەردەرەش) لە هەرێمی کوردستان.

رەسمییە لەگەڵ جێهێشتنی سەرێ کانی دوو مریشکەکەی لەنێو ئاگری جەنگدا بەجێ نەهێشتووەو لەگەڵ خۆیدا هێناونی بۆ هەرێمی کودستان.

دوای بڵاوبونەوەی وێنەکانی رەسمییە لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا، بەشێک لە چالاکان لەسەر وێنەکەی نوسیویانە "رەسمییە لەترسی دزیی و تاڵانی گروپە میلیشییاکانی هاوپەیمانی تورکیا، مریشکەکانی لەگەڵ خۆیدا ئاوارەکردووە".

هەندێکی دیکەش لەسەر وێنەکانی رەسمییە نوسیویانە "رەسمیە نەیویستوە مریشکەکانی بەجێ بهێڵێت و لەگەڵ خۆی دەربازی کردون، وەفاداری رەسمیە بۆ مریشکەکانی دەکرێت ببێتە وانەیەک بۆ گەورەکان".

وەک لەوێنەکەدا دەردەکەوێت، رەسمییە هەردوو مریشکەکەی لەنێو کارتۆنێکدا هەڵگرتووەو رۆژانە لەنێو کەمپەکەدا بۆهەرکوێ بچێت، لەگەڵ خۆیدا دەیانگێرێت




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە