وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند


ژیان:
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب (هەشت)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند و بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

هەرچەندە وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکات، بەڵام زۆر کات دابەشکردنی مووچە زیاتر لە ٣٠ رۆژ دوادەکەوێت و وەزارەتی داریش هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر نادات، تا ئەوکاتەی دابەشکردنی مووچە رانەگەیەنێت.