عێراق بۆرییەکی نەوت لە نێوان هەرێم و تورکیادا دروست دەکات


ژیان:
وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت لەرێگەی دروستکردنی بۆرییەکی نەوتەوە لە  نێوان هەرێم و تورکیا رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات.

فەیاز نعمە، بریكاری پێشوی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندوە، پلانیان هەیە لە رێی بۆرییەکی نوێوە کە لە نێوان تورکیا و هەرێمدا دروست دەکرێت بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانە بگەیەننە یەک ملیۆن بەرمیل.

دەشڵێت" ئەو نەوتەی لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەی توركیا دەكرێت رۆژانە تەنها 100 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق دەگوازێتەوە كە ئەویش نەوتی كەركوكە، بەڵام پلانیان هەیە بۆ ئەوەی لە رێی بۆرییە نوێیەكەوە رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە سەرجەم ناوچەكانی عێراقەوە هەناردە بكەن".