بۆچی بارزانی بەشداری کۆبونەوەی بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی نەکرد؟

مەسعود بارزانی

ژیان: تایبەت
بەشدارینەکردنی بارزانی لەکۆبونەوەی لوتکەی بەرپرسانی سیاسی هەرێمی کوردستان و سێ سەرۆکایەتیەکە کاردانەوەی جۆراو جۆر و پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێک ئەو پرسە بووەتە گفتگۆی ناوخۆی پارتە سیاسیەکان و بەشێک لە سیاسیەکان قسەی لەسەر دەکەن.

سێشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراقی فیدرال، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام درا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکۆبونەوەکەدا باسی چەند پرسێک کراوە لەوانەش (هەڵوەشاندنەوەی دەستور و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان) و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتیەکان و تا ئەگەری ئەوەی خۆپیشاندانەکان لە عێراق سەربکێشت بۆ کودەتای سەربازی.

پەیامی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئەوبووە، خۆپیشاندانەکان بەئاسانی دانامرکێنەوە وە ئەگەری گۆڕانکاری ئەکەرێکی واریدە لە سەرۆکایەتیەکانی عێراق، بۆیە پێویستە کورد لەم قۆناغەدا خۆی ئامادەبکات، بۆهەر دۆخێک کە ڕوودەدات و دێتە پێشەوە، ئەوەی ووتوو"دۆخی عێراق ئاڵۆزە کرایەوە بەڕووی ئەگەرێک زیاتر".

سەرۆکی زۆرینەی پارتە سیاسیەکانی کوردستان ئامادەی کۆبونەوەکەبوون، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیاربوو ئەوەبوو، مەسعود بارزانی ئامادەی کۆبونوەکە نەبوو، بۆیە لەچەندین کۆشەوە ڕەخنەو شیکردنەوە بۆ ئەو پرسە دەکرێت؟

هوشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری عێراق، لەوبارەیەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لەو مەراسیمەی کە بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە بۆ نێچیرڤان بارزانی رێکخرابو،مەسعود بارزانی بەڵێنی هەمو پشتیوانیەکی پێدا،کەچی دوجارە ئامادەی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم نابێت لەگەڵ حزبەکان،ئاماژەکانی ئامادەنەبونی بارزانی هەر ئەوە نیە بڵێ سەرۆکی حزبەکانی تر بە شایستە و هاوشانی خۆم نابینم،بەڵکو ئاماژەشە کە نایەوێ پشتیوانیەکی مەعنەوی ئاسایی برازەکەشی بکا کە ئامادەبونە لە کۆبونەوەکانیدا، ئەوەش دەڵێت"وا وتمان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بارزانی خۆی پێ لەسەروی دامەزراوەکانی هەرێمدایە و بارەگاکەی خۆی پێ دامەزراوەیەکە لەسەروی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت،لەگەڵ سەرۆکی کۆماریش هەمان شتیکرد و دەکا، بەرهەم سالح رۆژی سیشەممە بەر لە کۆبونەوەی حزبەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم رۆیشتوە بۆ لای بارزانی، بەمانایەکی دی حساب بۆ سەرۆکی کۆماریش ناکات یا کۆبونەوەیەک سەرۆک کۆماریشی تێدا بێت ئەو لای نەنگیە بەشدار بێت".

بلێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمان هەمان ڕەخنەی هەیە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ئەوەی مایەی سەرنج و تێروانین بوو بەژداری نەکردنی مەسعود بەرزانی بوو وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئایا ئەمە ئاماژەیە بۆ پابەندنەبوونی حزبەکەی بە یەکریزی کورد و باوەرنەبوونی بەو پرسەیە، یاخود باوەر نەبوونێتی بە ئاستی ئەو حزب و لایەنانەی بەژداری کۆبوونەوەکە بوون؟، دەڵێت"هەرکامێک لەم ئاماژانە بووبێت زەرەرێکی زۆر بە نەتەوەکەمان و پرسی کورد دەگەێنێت لە عیراق دا و پێویستە هەموو حزبەکانی تر بە پەیوەندی خۆیان دا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دا بچنەوە.

تائێستا مەسعود بارزانی ڕونکردنەوەی لەبارەی ئو پرسەوە نەداوە، بەڵام ئەوەی لای بەشێکی هاوڵاتیان ڕوونە ئەوەیە، بەشدارینەکردنی بارزانی نەوەک جێگەی پرسیارە بەڵکو نەنگیەکی گەورەیە بۆ شانی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو پەرلەمانتاران باسی لێوەدەکەن، چونکە بەشدارینەکردنی بەهەر هۆکارێک بووبێت، واتای زۆر گوماناوی دەبەخشێت یەکەم واتاش ئەوەیە "بارزانی ئامادەنیە لە پێناو یەکڕیزی کوردا بەشداری کۆبونەوەیەک بێت کە هەموو سەرۆک حیزبەکان و سەرۆککۆماری عێراقی تێیدایە، ئەوەش نیشانەی گومان لەسەر کەسایەتی بارزانی و بەرهەم و نێچیرڤان بارزانی دروستدەکات.

ئەویش ئەوەیە: ئەگەر بارزانی خۆی بەسەرۆکی پارتی نازانێت ئەی مەوقعیەتی چیە؟

بەرهەم ساڵح کە سەرۆکی عێراقە چۆن کۆدەبێتەوە لەگەڵ بارزانی، لەکاتێکدا بارزانی ئامادەنیە لەکۆبونەوەیەک بەشداربێت کە ئەو سەرۆکایەتی دەکات؟

نێچیرڤان بارزانی کە ئێستا باڵاترین دەسەڵاتی سیاسی یە لەهەرێمی کوردستان، ئایا چۆن دەڕوانێتە ئەو پرسە کە بارزانی ئامادەنیە لەکۆبونەوەیەک بەشداربێت کە پەیوەستە بەچارەنوسی کوردستانەوە بەسەرۆکایەتی ئەو.