ژیان:
گۆرانیبێژی كورد "كاروان هه‌ورامی"، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دابرابوو، ئاشكرایكرد به‌م زوانه ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی گۆرانی بەناوی (بۆ وا دەكەی) بڵاو ده‌كاته‌وه.
كاروان، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) چه‌ند پۆستێكی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌م زوانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (بۆ وا ده‌كه‌ی) بڵاو ده‌كاته‌وه.
کاروان هەورامی ساڵی 1981 لەدایك بوە، ئه‌و گۆرانیبێژه چه‌ندین ساڵه گۆرانی و كلیپی نوێی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به كه‌میش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت، ئێستاش به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو بواری هونه‌ری.