ئەو کچەی حەمکۆ دەستدرێژی سێکسی کردە سەر چی دەڵێت؟

حەمکۆ

ژیان:

ئەو کچەی ئەکتەری کۆمیدی کورد حەمکۆ دەستدرێژی کردە سەر یاداشتێک ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکات و دەڵێت: داواكارم حه‌مكۆ و نموونه‌كانی به‌ تووندترین شێوه‌ سزابدرێن.

 س،م،ح، ئەو کچەی کە ئەکتەری کۆمیدی کورد حەمکۆ دەستدرێژی سێکسی کردە سەر، یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و داواکاری گشتی و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێم دەکات و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: ، من كچه‌ كوردێكی زوڵملێكراوی كوردستان-م، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نابه‌رپرس و بێویژدانه‌وه‌ ده‌ستدریژی سێكسم كراوه‌ته‌سه‌ر، ماوه‌ی 8 مانگ له‌لایه‌ن تاوانباره‌وه‌ بێده‌نگ كرام به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌ كوشتن و ئابڕووبردن و ترساندنم و چه‌وه‌ساندنه‌وه‌م، له‌ كۆتاییدا به‌ هه‌وڵی كه‌سانێكی دلسۆز ده‌نگم هه‌ڵبڕی، دادگام به‌ تاكه‌ شوێنی سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانم زانی، سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر تاوانبار تۆماركردووه‌، كۆڵم نه‌داوه‌، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی دیار و نزیك له‌ تاوانبار.

دەشڵێت: من قوربانی یه‌كه‌می ده‌ستی تاوانبار نیم، تاوانبار(محمد جۆرج ناسراو به‌ حه‌مكۆ)، ده‌ستدرێژی سێكسی  و تووندوتیژی به‌رامبه‌ر چه‌ندین ژن و كچی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ پشت به‌ستن به‌ كه‌سانی به‌رپرس و باڵای كوردستان بێده‌نگی كردوون و به‌شێكیشی به‌ پاره‌ بێده‌نگكردوون.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەیدا دەڵێت: پێتان راده‌گه‌یه‌نم حه‌مكۆ كه‌سێكی مه‌ترسیداره‌ به‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵاتی و ناوی كوردستان و هه‌موو داموده‌زگاكان،  بۆیه‌ تكاتان لێده‌كه‌م رێگری بكه‌ن له‌ ده‌ستێوه‌ردان و سووكردنی مادده‌كه‌ی، پێویسته‌ به‌ تووندترین شێوه‌ سزای خۆی وه‌ربگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا حەمکۆی هونەرمەند بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێک دەستگیرکرا و دواتر پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، حەمکۆ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی 395 یاسای سزادانی عێراقی لە چاکسازی گەورەی شاری هەولێر دەستبەسەرکراوە.