بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی لەدەستدا


ژیان: 
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا پێكرانی ئەستێرەیەكی راگەیاند تیایدا دەڵێت جۆردی ئەلبای بەرگریكار، لە یاری سلاڤیا براگ لە چامپیۆنس لیگدا تووشی پێكان بووە. 

ئەو یانەیە لەو رونكردنەوەیەدا دەشڵێت: گەڕانەوەی ئەلبا پەیوەندی بەوە هەیە كە چەندە خێرا دەبێت لە چاكبوونەوە ئەلبا لە ماسوولكەی دووسەری رانی تووشی پێكان بووە.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی وڵاتەكەی ئەو یاریزانە  لە هەمان ئەو شوێنە تووشی پێكان بووەتەوە كە رۆژی 17ی مانگی 9 لە بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند تووشی پێكان بوو.