كۆنتی هێرش دەكاتە سەر كارگێڕی یانەكەی


ژیان: 
راهێنەری ئینتەر میلان رەخنە لە دەستەی كارگێڕی یانەكەی دەگرێت و دەڵێت یاریزانی دڵخوازی خۆمیان بۆ نەكڕیوم تا بتوانم هەندێك یاری یەكلایی بكەمەوە. 

دوای شكستی یانەكەی بەرامبەر بە بروسیا دۆرتمۆند، ئەنتۆنیۆ كۆنتی، راهێنەری ئینتەر میلان، رایگەیاند،خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانە كە جگە لە گۆدین هیچ یاریزانێكی تری نازناوی بەدەست نەهێناوە.

ئەو  رەخنەی توندی ئاراستەی ئیدارەی ئینتەرمیلان كرد من داوای یاریزانی ئەزموندارم كردوە بۆ یارییەكی لەم جۆرە بەڵام ئیدارەی یانەكە بارێلای بۆ كریوم لە كالیاری و سینسی بۆ گواستومەتەوە ریزەكانمان لە یانەی ساسولۆوە.