بۆچی گرنگە لیمۆ بخۆین؟


ژیان:
لیمۆ سودێکی زۆری هەیە پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراک داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە خوارنەکانیاندا گرنگی پێبدەن.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری بواری خۆراک لەم بابەتەدا باس لە سوود و گرنگی خواردنی لیمۆ دەکات و دەڵێت، لیمۆ بڕێکی باش پێکهاتەی "ستریک و ئەسیدی" تێدایە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ڤیتامین بی، ڕایبۆ فلاڤین، کالسیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفۆر.

 لیمۆ دەبێتە هۆی پاک کردنەوەی گەدە، بە تایبەتی بۆ نەهێشتنی نەزگەرەو دڵ تێکەڵهاتن چارەسەرێکی باشە و هەروەها بۆ نەهێشتنی قەبزی بەکاردێت، کاری ڕیخۆڵەکان خێرا دەکات و یارمەتی کرداری هەرس دەدات تا بە ئاسانی و خێرای کارەکانی بکات.

لیمۆ دژە هەوکردنێکی باشە بۆ پێست دژی چڕبونەوە و چرچبوونی پێستە، لیمۆ زۆر بەسودە بۆ دابەزاندنی کێش و دەتوانی بەتەنیا یان بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوی شلەتێن و هەنگوین لە کوپێکدا بیخۆیتەوە.

لیمۆ پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و بۆ هەوکردنی سنگ و ڕوماتیزمە بە سودە، هەروەها بۆ دابەزاندنی تاو هەڵامەت چارەسەرێکی باشە، جگە لەوەی پاکەرەوەیەکی باشە بۆ خوێن.