چۆپی لەگەڵ كچەكەی دەردەكەوێت

چۆپی

ژیان:
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "چۆپی"، نوێترین وێنەكانی لەگەڵ كچەكەی بڵاوكردەوە.

چۆپی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) وێنه‌ی خۆی و لیڤیای كچی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی"كچه‌ جوانه‌كه‌ی دایه‌ و بابه‌"، وه‌ك خۆی باسی كردووه‌ كه‌ چه‌تۆی هاوسه‌ری وێنه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌.

چۆپی، یەكێكە لە خاتوونە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی كورد و لە ساڵی 1983 لە شاری كەركووك لە دایك بووە و لە ساڵی 1988 چوونەتە هۆڵەندا و یەكەم ئەلبوومی گۆرانیی خۆی لە ساڵی 2003دا بڵاو کردەوە.