راهێنەری یۆڤانتۆس پێكانی رۆناڵدۆی راگەیاند


ژیان: 
ڕاهێنەری یۆڤانتۆس بەهۆی پێكانەوە ڕۆناڵدۆی دانیشاندووە و دەشڵێت لە یاریەكەی شەوی رابردوو نەیانتوانیوە باشترین ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن.

لە یاری نێوان یۆڤانتۆس و لۆكۆمۆتیڤ لە خولی اینە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، هەرچەندە یوڤی توانی یاریەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەرێتەوە، بەڵام ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنەری یۆڤانتۆس، رایگەیاند: نەمانتوانیوە باشترین ئاستی خۆمان پێشكەش بكەین و لە وەرگرتنی تۆپدا زۆر خاوبووین و هێشتان ڕكابەرەكەمان چەندین هێرشی پێچەوانە بكاتە سەرمان.

هەرچەندە راهێنەر لە خولەكی ٨١دا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دانیشاند و ئەمەش یاریزانەكەی نیگەرانكرد، ساری هۆكاری توڕەبوونەكەی ڕۆناڵدۆی ئاشكراكرد و دەڵێت "ڕۆناڵدۆ توڕەبوو كاتێك دامنیشاند، لەبەرئەوەی پێكانێكی سوكی هەیە لە ئەژنۆیدا، هەروەها كێشەیەكی بچوكیشی لە ڕانیدا هەیە، ترسام پێكانەكەی قورستربێت بۆیە دامنیشاند".