سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا كۆبویەوە


ژیان: 
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی ئاسایشی عێراق و هاوكاری وڵاتانی ئەوروپا سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ باڵوێزی فەرەنسا كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا. 

بەرهەم سالح، سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمرۆ پێنج شەممە لە بەغدا پێشوازیكرد لە برونۆ ئۆبیر، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆیان لەبارەی چەند تەوەرێكی تایبەت بە عێراق كرد. 

لە كۆبونەوەكەدا دەربارەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ پتەوكردنی ئاسایش و ئارامی و پەرەپێدانی چاكسازی لە وڵات و رێگەچارەی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا كە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.