تورکیا لەهەوڵدایە ڕێگای M4 کۆنترۆڵ بکات

شەڕی قورس بەردەوامە
ڕێگای سەرەکی m4

ژیان:

سووپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و لە هەوڵدایە ڕێگای سەرەکی M4 کۆنترۆڵ بکات.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، سووپای تورکیا و چەکدارەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشی قورسیان دەستپێکردووە بۆسەر ڕێگای نێوان کۆبانی و عەین عیسا و دەیەوێت رێگای سەرەکی M4 کۆنترۆڵ بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و لە ئێستادا شەڕێکی قورس لەو ناوچەیە لە ئارادایە.