مێرکل: هەر هەنگاوێکی نوێی ئێران کارەکانمان ژوارتر دەکات

دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

ژیان:

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی گرت لەکەمکردنەوەی پەباندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناوەکی و وتی: هەر هەنگاوێکی نوێی ئێران کاری ئێمە دژوارتر دەکات.

ئەنگێڵا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ یێنس ستۆلتبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئەنجامدا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: یەکێتی ئەوروپا هێشتا لەبارەی چۆنێتی وەڵامدانەوە بە هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانیان بە ڕێککەتنی ناوەکی بڕیاری نەداوە، بەڵام هەر هەنگاوێکی ئێران کارەکەمان قورستر دەکات.

وتیشی: ئێمە (ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە) هێشتا خەریکی گفتوگۆن لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لای خۆشییەوە سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: سەرجەم ئەندامانی ناتۆ لەبارەی چالاکییە ناوەکییەکەی ئێران و ئەو هەنگاوانەی لەم دواییەدا هەڵیهێناوە، لە ناوچەکە نیگەرانن.