مەزڵوم کۆبانێ: روسیا و ئەمریکا بەڵێنی رێگریکردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای کوردستانیان پێداوین


ژیان:
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەمەریکا و روسیا بەڵێنیان داوە رێگری لە گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای کوردستان بکەن و دەشڵێت" پێویستە پابەندی بەڵێنەکانیان بن".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا رایگەیاندوە، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بەڵێنیان پێداون کە دەبێت ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویسته‌ ئه‌مریكا و روسیا پابه‌ندبن به‌ به‌ڵێنه‌كانیان و رێگری بكه‌ن له‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كانی سه‌ری كانی و گرێ سپی و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین لایه‌نه‌كان پابه‌ندین به‌ به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه‌".