نارنجۆکێک لە ناوەڕاستی بەغدا تەقیەوە

بەغدا

ژیان:

بەرپرسێکی ئەمنی رادەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ نارنجۆکێک لە شەقامی سەعدوون لەناوەڕاستی پارێزگای بەغدا تەقیوەتەوە.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بڵاویانکردووەتەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نارنجۆکێک لە شەقامی سەعدوون لە ناوەڕاستی بەغدا کە خۆپیشاندەرانی لێبووە تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: تەقینەوەی نارنجۆکەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

هەروەک سەرچاوە ئەمنییەکە ئاشکراشی کردووە: چەند کەسێکی دەمامکدار و نەناسراوە ئەو نارنجۆکەیان خستوەتە ناو خۆپیشاندەرانەوە.