سەرۆکی فیفا بۆچی دەیەوێت خانمانی ئێرانیی لە نزیکەوە ببینێت؟

خانمە هاندەرەکان

ژیان:

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان دەڵێت: دەمەوێت لەگەڵ خانمانی ئێرانی سەیری یاری تۆپی پی بکەم.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان " فیفا" نامەیەکی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ناردووە دەڵێت، دەیەوێت تەماشای یارییەکی ناوخۆی بکات لە ئێران کاتێک ژنانیش دەتوانن بێنە یاریگاکانەوە بۆ سەیریکردنی یاریە ناوخۆییەکان.

لە ئێستادا سەرۆکی فیفا چاوەڕێی وەڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران دەکات، کە ئایا ڕێگەی پێدەدرێت یاخود نا.

پاش ٤٠ ساڵ، مانگی ڕابردوو حکوومەتی ئێران بڕیاریدا کە ژنانیس وەک پیاوان بچنە ناو یاریگاکان و سەیری یارییە ناوخۆییەکان بکەن.