یەپەگە شانەیەکی نوستوی نزیك توركیای دەستگیرکرد

بزانە ویستوویانە چی بکەن؟
هێزەکانی یەپەگە

ژیان:

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەستگیرکردنی شانەیەکی نوستوی نزیک لە تورکیای راگەیاند، کە پیلانیان دانابوو سەکردەکانی رۆژئاوا تیرۆر بکەن.

یه‌په‌گه‌ له‌ هەژماری فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، پاش چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد تونراوه‌ به‌رپرسی شانه‌ نوستوه‌كه‌ كه‌ ناوی (ئیسماعیل زه‌عیم)ە ده‌ستگیربكرێت.

رونیشیکردۆتەوە، (محەمەد زەعیم) کە برای ئیسماعیل بووە سەرکردەی یەکێک لە گروپە جیهادیە توندڕەوەکانە و لە ماوەی ڕابردوو سووکایەتی کردووە بە تەرمی کچە شەڕڤانێکی یەپەژە.

لەو ڕاگەیەندراوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل_دا هاتووە، سوپای توركیا و گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان چه‌ندین شانه‌ی نوستویان له‌ رۆژئاوا دروستكردوه‌، كه‌ كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی ئاسایش بوه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكدا.