رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە


ژیان:
پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی پەرلەمانی عێراق کە بڵاویکردوەتەوە، بڕیاردراوە رۆژی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، بێ ئەوەی ئاماژە بە بەرنامەی کۆبوونەوەکە بکرێت.

هەرچەندە ئاماژە بۆ بەرنامەی کاری پەرلەمان نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق بێت.