ئەردۆغان گلەیی لە ئەمریکا و ڕووسیا دەکات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

ژیان:

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: ئەمریکا و ڕووسیا بەڵێنەکانییان لەبارەی سووریاوە نەبردووەتەسەر، ئاماژە بەوەشدەکات: تورکیا دووبارە پێداچونەوە دەکات بەڕێککەوتنەکان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: بەهۆکاری ئەوەی شەڕڤانەکان لەو ناوچەیە نەکشانەوە کە لەسەر بنچینەی رێککەوتنەکەی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ دیاریکرابوو، شەڕ بەردەوامە.

دەشڵێت: دوای ١٢٠ کاتژمێری ئاگربەستی ئەمریکا و ١٥٠ کاتژمێری ڕووسیا، هێشتا یەپەگە لەناوچەکان نەکشاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە لە ماوەی ٦ مانگ تاوەکو ٢ ساڵدا پلانی ناوچەی ئارام لە سووریا جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی سوورییەکانی دانیشتووی تورکیا لەو شوێنە نیشتەجێ بکات.

سەباره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، ئەردۆغان رایگه‌یاند "شەوی رابردوو لەگەڵ بەڕێز ترەمپ قسەمکرد، لەو ناوەدا لەگەڵ بەڕێز پوتینیش گفتوگۆ دەکەم و هەڵسەنگاندن لەسەر دۆخەکە دەکەم".