ژیان:
ئەندامێکی کورد لە ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: پارتی داوای یەکڕیزی دەکات لەلایەک و لەلایەکی
دیکەوە خەریکی فێڵەکانی خۆیەتی، دەشڵێت ئێمە بە وردی چاودێری هەنگاوەکانیان دەکەین
لە بەغدا.
سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری کورد لە فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەوڵێکی کارکردنی پێکەوەیی هەیە لە بەغدا لەناو هەموو هێزەکاندا، ئێمە نزیکایەتیمان لەگەڵ هێزەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی زیاترە لە بەغدا.
دەشڵێت: ئێمە لەبەغدا دوو گرفتمان هەیە، کۆبوونەوە لەچوارچێوەی گروپێکی عرقییدا لە عێراق لاوازمان دەکات، ئێمە هەر کەمینەین، دەبێت دانیشین و ستراتیژانە کاربکەین بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بەوەشدەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەکەوە باسی یەکدەنگی لایەنە کوردستانییەکان دەکات لە بەغدا، لەپشتیشەوە خەریکی وەگرتنی ئیمتیازات و پۆست و پلەن.
وتیشی: ئەو هەنگاوەی پارتی دەینێت لە بەغدا، دووفاقی بەرهەم دەهێنێت و لەبەرژەوەندی کورد نیە.