تورکیاو روسیا بۆ جاری سێیەم دەوریەی هاوبەش لە رۆژئاوا ئەنجامدەدەن


ژیان:
بەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای تورکیا و روسیا بۆ جاری سێیەم دەوریەی هاوبەشیان لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوەتەوە، بۆ جاری سێیەم پرۆسەی گەڕانی هاوبەش لە نێوان روسیا و تورکیا لە رێگەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی سەربازی و فڕۆکەی تایبەتەوە لە رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.

روسیا و تورکیا رێکەوتنیان ئەنجامداوە، بۆئەوەی ‌هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان لەو ناوچانە بکشێنەوە، ئەوان بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کوردستان پشکنین بۆ ئەو ناوچانە دەکەن.