خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان لە عێراق بەردەوامن و چەند خۆپیشاندەرێک کوژران


ژیان:
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان لە عێراق بەردەوامن، بەهۆی روبەڕوبونەوەی هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لە ١٠ خۆپیشاندەر کوژران.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردوەتەوە، لە هەر یەک لە شارەکانی بەغداو بەسرە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و لە ئەنجامی رووبەڕووبەنەوەی نێوان ‌هێزەئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لەشاری بەسرە چوار خۆپیشاندەر  کوژران، لە بەغداش شەش خۆپیشاندەر کوژران.

خۆپیشاندەران لە شاری بەسرە رێگریان لە گواستنەوەی نەوت دەکرد لە دەروازەی ئوم قەسر، بەوهۆیەشەوە ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان رویداو چوار خۆپیشاندەر كوژران و بەدەیانی تر برینداربوون.

هاوکات وتەبێژەی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاندوە، هەركەسێك هەوڵی رێگریكردن لەبەردەم هاوردە و هەناردەی بازرگانی بدات دەستگیر دەكرێت.

لە رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوەوە خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامە، تا ئێستاش زیاتر لە 260 كەس كوژراون و نزیكەی 12 هەزار هاڵاتی بریندار بوون.