پەتاتە ئەگەر چەکەرەی کرد نابێت بخورێت


ژیان:
ئەندازارێکی بواری خۆراک لە بابەتێکدا باس لە شێوازی هەڵگرتنی پەتاتە دەکات و دەڵێت، ئەگەر پەتاتەیەک چەکەرەی کرد نابێت بخورێت.

لەشکرد حەمید، ئەندازیاری خۆراک رایدەگەیەنێت، ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه‌‌ یان نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

دەشڵێت: پەتاتە لەو کاتەدا مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین دروست دەکات کە بەهۆی بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکانەوە هەروەها شێواز و ماوەی هەڵگرتنی دروست دەبێت.

بەهۆی ڕودانی کارلێکی کیمیای یەوە چەکەرە دروست دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ سەوزو پەتاتەکە نەرم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان کە ئەمەش بە ئاسانی هەرس نابێت و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت ودەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی لەش.

‌هەروەها نوسیویەتی، په‌تاته‌ نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌ی دایۆکسین و سلیکات دروست بکات کە مادەی ژەهری یە كه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه