بە ڤیدیۆ.. بەردبارانکردنی سوپای تورکیاو روسیا لە رۆژئاوای کوردستان


ژیان:
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و روسیا پرۆسەی هاوبەشی گەڕانیان لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، لەلایەن هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەوە بەردباران کران.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ئاژانسی (هاورا نیوز) بڵاویکردوەتەوە لەکاتی تێپەڕبوونی سوپای تورکیا و روسیادا بە بەشیک لە گوندەکانی شارۆچکەی دێرکدا هاوڵاتیان بەردبارانیان دەکەن.

لە رابردوشدا لە کۆبانێ سوپای تورکیا و روسیا لەلایەن هاوڵاتیانە بەردباران کران.