لە پارێزگای هەولێر بڕی پارەی دابەشکردنی نەوت کەمکرایەوە


ژیان:

لە پارێزگای هەولێر بڕیاریدا بڕی پێنج هەزار دینار لەو نرخە کەمبکرێتەوە کە لەکاتی دابەشکردنی نەوتدا لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت" دوای بەدواداچوونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت.

دەشڵێت: ئەو کەسانەی کە پێشتر نەوتیان وەرگرتوە و پارەیان داوە، بڕی کەمکراوەی پارەکەیان لەرێگەی بریکارەکانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە.