کەلار؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بریندار بوون


ژیان:
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار - سلێمانی سێ هاوڵاتی برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، روداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی نزیک گۆندی چاڵەڕەش  لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (هۆندای سەنتافی و هوندا تایبەت)لە ئەنجامی ڕوداوەکە سێ کەس بریندار بوون، زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکان کەوتون.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، مەفرەزەکانیان دەست بەجێ گەیشتنە سەر ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی رودانی ڕووداوەکە بەردەوامە.