ئەمریکا: لە هاوکاریکردنی هەسەدە بەردەوام دەبین


ژیان:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، سەربازەکانیان تا ئێستاش لە سوریان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد و داواشی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد هاوکاریان بن بۆ پاراستنی کوردەکان.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە 30هەمین ساڵیادی رووخانی دیواری بەرلین-دا رایگەیاند" دەبێت چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بدۆزینەوە و لەهاوکاریکردنی هەسەدەش بەردەوام دەبین".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت هاوکاری خەڵکی عێراق بکەین بۆئەوەی لەو قەیرانە دەربازیان ببێت.