تورکیا لەبارەی مانەوەی چەکدارانی داعش لە وڵاتەکەی بڕیارێکی دەرکرد


ژیان:
تورکیا بڕیاریداوە لە هەفتەی داهاتوەوە سەرجەم چەکدارانی داعشی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، تورکیا بڕیاریداوە چەکدارانی داعش لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکانی خۆیان.

وتیشی: 76 هەزار ئەندامی داعش چوونە ناو تورکیایان لێ قەدەغە کراوە و تا ئیستاش حەوت هەزار و 550 ئەندامی داعش نێردراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام هێشتا هەزار و 149 کەسیان لە زیندانەکانی تورکیادان.