ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سزای ژمارەیەک بەرپرسی کورد دەدات


ژیان:   
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی بە خانەنشینکردن سزاداوە کە ژمارەیەک بەرپرسی کوردیشیان تێدایە، بێ ئەوەی کاتی تەمەنی خۆیان هاتبێت بۆ خانەنشینی.

بە پێی بەپێی بڵاوكراوەیەکی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، کە وێنەیەکی دەست ( تۆڕی هەواڵی ژیان) کەوتوە تێیدا هاتووە، وەک سزادانیان ناوی ژمارەیەكی زۆر بریكاری وەزیر و راوێژكارو سەرۆكی زانكۆنێردراون بۆ خانەنشینی عێراق لە ناویشیاندا ژمارەیەک بەرپرسی كوردی تێدایە.

بە پێی زانیارییەکانی ژیان ئەو کەسانە نەگەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی خۆیان نییە، بەڵام ئەو هەنگاوە جۆرێکە لە سزادان بە ناوی خانەنشینییەوە.