ئێران خستەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی راگەیاند


ژیان:
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی لە باشوری ئەو وڵاتە راگەیاند.

عەلی رەزا سەباحی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند"هێزە ئاسمانییەكانی ئێران فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیان لە بەندەری ماهشەهر لە باشوری ئێران خستۆتەخوارەوە".

بە پێی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە، ئەو ڕوداوە لە نزیک بەندەری ئیمام ڕویداوە، سەرچاوە سەربازیەکانی ئەو وڵاتەش ئاماژە بەوەدەکەن ئەو فرۆكە بێ فرۆكەوانە لەلایەن وڵاتێكی بیانییەوە نێردراوە بۆ ئێران بێئەوەی ئاماژە بە ناوی وڵاتەکەی بکات.