لەکاتی دەوریەی هاوبەشی روسیا و تورکیادا هاوڵاتیەک شەهید بوو


ژیان:
لەکاتی ئەنجامدانی دەوریەی هاوبەش لە نێوان تورکیا و روسیادا، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هاوڵاتیان و سوپای تورکیادا هاوڵاتیەک شەهید بوو چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و روسیا گەڕانێکی هاوبەشیان لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا، لەکاتی تێپەڕبوونیشیان بە گوندەکانی شارۆچکەی دێرکدا هاوڵاتیانی ناوچەکە بەردبارانیان کردن و سوپای تورکیاش رووبەڕوویان بونەوە و هاوڵاتیەكی سیڤیل شەهید بوو 10ی دیكەش برینداربون.

مستەفا باڵی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قەسەدە، لە تویتێکدا  تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سوپای تورکیا بە تانک لەبەرچاوی روسەکان گەنجێکی کوردیان شێلاوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.